Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 12:32

له‌ هه‌فته‌یه‌کدا ته‌نیا 1 یا 2 جار گۆشتی سور بخۆن

زیاده‌رۆیی لە خواردنی هۆکارە بۆ نەخۆشیەکانی دڵ
کوردستان TV
100%


 ئاشكرایه‌ هەموو جۆرێکی خواردن بەسوودە، بەڵام ئەگەر بە شێوەیەکی تەندروست و رادەی پێویست بخورێت ، گۆشتی سوریش بەشێکە لە سیستمی خۆراکی و دەوڵەمەندە بە چەندین پێکهاتەی بەسوود، بەڵام بە گوێرەی نوێترین لێکۆڵینەوە زیادەڕەویکردن لە خواردنی هۆکارە بۆ نەخۆشیەکانی دڵ .

ماڵپەڕی yawmiyati باس لە توێژینەوەیەکی نوێی زاناکان دەکات كه‌ له‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ زۆر خواردنی گۆشتی سور رێژەی دەردانی ماددە کیمیاییەکانی جەستە 10 هێندە زیاتردەکات لە سروشتی ئاسایی، بەتایبەت لەکاتی هەرسکردندا، چونکە قورسە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و تووشبوون بە جەڵتە و مردن .

بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی له‌ نێوانی پێكهاته‌ خۆراكییه‌كاندا ، پێویسته‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نیا یه‌ك یا دوو جار زیاتر گۆشتی سور نه‌خورێت ، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ خواردنی گۆشتی سور سوودێكی زۆری هه‌یه‌  بۆ هه‌موو كوسێك به‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌م خوێنن .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.