لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، نووسینگهى راگهیاندنى د. بهشیر حهداد جێگری سهرۆكى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق ڕایدهگهێنێت ،
ئێوارەی ڕۆژی ههینى 14 - 12 - 2018 ، لە ئیستەنبۆڵ کارەکانی کۆنگرەی دووەمی یەکێتی پەرلەمانتاران لە پێناو قودس لەژێر ناونیشانی (قودس پایتەختی ھەمیشەیی فەڵەستینە) دەستیپێکرد،بە سەرپەرشتی سەرۆکی تورکیا و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا،شاندی عێراقیش بەسەرۆکایەتی د.بەشیر حەداد بەشداری کۆنگرەکەیە،لە رێورەسمی کردنەوەی کۆنگرەکە چەندین گوتار لەناویاندا گوتاری سەرۆکی تورکیا و ئەنجوومەنی یاسادانانی فەڵەستین پێشکەشکران،ھەروەھا گوتاری سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا و گوتاری یەکێتی پەرلەمانتاران لە پێناو قودس لە رێورەسمەکە خوێندرانەەە،رەوشی ئێستای قودس و دەردەسەری ژیانی رۆژانەی خەڵک پیشاندرا.
ڕاشیدهگهێنێت ، شاندی عێراقی بەشدار لە کۆنگرەکە لە دیدارەکانیدا لەگەڵ شاندە بەشداربووەکان لە گفتوگۆی کراوەدا ھەڵوێستی عێراقیان روونکردەوە کە بەردەوام پاڵپشتی دۆزی فەڵەستینە،پشتگیری ھەموو ھەوڵ و توانایەکیش دەکات بۆ بەرپاکردنی ئاشتی و دابینکردنی مافەکانی گەلی فەڵەستینی.
لهكۆتادا نووسینگهى راگهیاندنى جێگری سهرۆكى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق ڕایدهگهێنێت ، ئەو کۆنگرەیەش بە ئامانجی یەکخستنی ھەڵوێستەکانە لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بۆ پاڵپشتی دۆزی فەڵەستین و رووبەڕووبوونەوەی پرۆژەکانی نیشتەجێکردن و بە جووکردنی قودس،ھەروەھا جگە لە بوونی چەندین ئاستەنگ و پێشێلکاری لەسەر فەڵەستینییەکان و ئەو ئاستەنگانەی رووبەرووی قودسی داگیرکراو بووەتەوە،بەتایبەت دوای بڕیارەکانی ئەمریکا بەرامبەر شارەکە
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.