رێکخراوی یونیسێف هۆشداری لەبارەی رەوش و ژیانی منداڵانی سووریا دەدات کە بەهۆی شەڕ و وێرانکاری ئەم چەند ساڵەی وڵاتەکە رووبەڕووی بوونەتەوە، هەروەها ئامارێکیشی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا ژمارەی ئەو منداڵانەی بەهۆی شەڕەکەوە کوژراو و برینداربوون یاخوود لە خوێندن دابڕاون، دەرخستووە.
هێنریتا فۆر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی UNICEF بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی مرۆیی خەڵکی سووریا، بەتایبەتیش منداڵانی ئەم وڵاتە، سەردانی سووریای کردووە و بۆ ماوەی پێنج رۆژ لەو وڵاتەدا ماوەتەوە.
هێنریتا فۆر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری UNICEF دەڵێت: "کاتێک دەچیتە ئەوێ بەڕاستی هەستی پێدەکەیت، کە ژمارەی منداڵە سەربازەکان 3000ـە، 7000 منداڵ کوژراون یانیش بریندارکراون، 2.5 ملیۆن منداڵی دیکە لە دەرەوەی وڵاتەکەیان لە پەنابەریدا دەژین و 2.6 منداڵی دیکەش لە نێو وڵاتەکەدا ئاوارەن."
دوای سەردانەکەی بۆ سووریا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری UNICEF رایگەیاند، رێکخراوەکەیان بۆ هاوکاریکردنی منداڵانی سووریا لە کۆی ئەو پارەی پێویستیانە 95 ملیۆن دۆلاری کەمە و داوای لە وڵاتانکرد هاوکارییەکانیان بۆ منداڵانی سووریا زیاتربکەن و ئەو پارەی رێکخراوەکە پێویستییەتی هاوکاریبکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.