Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 22:23

جیهان.. له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا نرخی زێڕ بۆ که‌مترین ئاست داده‌به‌زێت

له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار
جیهان.. له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا نرخی زێڕ بۆ كه‌مترین ئاست داده‌به‌زێت
کوردستان TV
100%

نرخی زێر له‌ بۆرسه‌كانی جیهان بۆ نزمترین ئاست له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا داده‌به‌زێت.

له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دراوه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی جیهان، نرخی زێر به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0.3 دابه‌زینی تۆماركردو هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی به‌ 1242 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. 

دوای ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپی پێشبینی گه‌شه‌ی ناوچه‌ی یۆرۆی كه‌مكرده‌وه‌و له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌هۆی پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان به‌های یۆرۆ به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار دابه‌زینی به‌خۆوه‌ بینی.  

له‌ نێو كانزاكانی تر زیو به‌هاكه‌ی به‌جێگیری ماوه‌ته‌وه‌و هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی به‌ 14 دۆلارو 74 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.