Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 15:37

کۆکه‌ چییه‌؟

دوو جۆری هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

 كۆكه‌ بریتیه‌ له‌ په‌رچه‌كردارێك بۆ پاراستنی بۆری هه‌وا، به‌ڵام هه‌ندێك كات نیشانه‌یه‌ بۆ نه‌خۆشی.

- كۆكه‌ دوو جۆری هه‌یه‌:

۱.وشك(بێ به‌ڵغه‌م).

- بۆ كۆكه‌ی ووشك به‌ دژه‌ حه‌ساسیه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وانه‌یه‌ ته‌نها حه‌ساسیه‌تێك بووبێته‌ هۆكاری دروست بوونی كۆكه‌ ووشكه‌كه‌.

۲.ته‌ڕ(به‌ به‌ڵغه‌م).

- كاتێك كۆكه‌كه‌ ته‌ڕ بوو ده‌توانین بۆ جیاوازی كردن له‌ نێوان كۆكه‌ی ئاسایی و كۆكه‌ی نه‌خۆشی چه‌ن خاڵێك ڕه‌چاوبكرێت:

۱. ڕه‌نگی به‌ڵغه‌م:

1. ڕوون و سپی: نیشانه‌ نیه‌ بۆ هیچ توشبوونێك.

2. زه‌رد، سه‌وز یا قاوه‌یی: عاده‌ته‌ن كه‌سه‌كه‌ پێده‌چێت توشی به‌كتریا بووبێت, ئه‌گه‌ر ده‌رمانی دژه‌ هستامینی نه‌خواردبێت.

3. چڵم و كێم: له‌وانه‌یه‌ كه‌سه‌كه‌ توشی ڤایرۆس بووبێت.

۲. شێوازی به‌ڵغه‌مه‌كه‌:

1. چڕ له‌گه‌ڵ ڕه‌نگ سپی بۆ زه‌رد: له‌وانه‌یه‌ كه‌سه‌كه‌ توشی ڕه‌بۆ بوبێت.

2. به‌ڵغه‌مێك كه‌ بۆنی لێبێت: له‌وانه‌یه‌ كه‌سه‌كه‌ سیگڵدانۆچكه‌ی توشی ئینتیهابات بووبێت یا توشی دوومه‌ڵ بووبێت.

بۆیه‌ پێویسته‌ له‌كاتی چونت بۆ ده‌رمانخانه‌ به‌و كه‌سه‌ی كه‌له‌ ده‌رمانخانه‌كه‌ ده‌رمانت پێده‌دات پێی بڵێیت كه‌ كۆكه‌كه‌ت ووشكه‌ یا ته‌ڕه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر جۆرێكیان ده‌رمانی جیاوازیان بۆ به‌كارده‌هێنرێت.

سه‌رچاوه‌/ دكتۆری ئۆنلاین

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.