Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 14:24

هۆکاره‌کانی گریانی کۆرپه‌که‌ت بزانه‌

گریان ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ گۆرانكاری له‌ جه‌سته‌ و ده‌وروبه‌ری منداڵی ساوا
کوردستان TV
100%


منداڵی ساوا ته‌نیا له‌ رێگه‌ی گریانه‌وه‌ ده‌توانێت دواكارییه‌كانی ده‌ست بكه‌وێت ، هه‌ر ئه‌و گریانه‌شه‌ ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ گۆرانكاری له‌ جه‌سته‌ و ده‌وروبه‌ری ئه‌و منداڵه‌ .

منداڵی ساوا له‌ كاتی برسی بوونیدا ده‌گریێت ، ئەم گریانە پێش دەسپێكردنی پێدانی شیر دەبێت كە كاتێك هەستی كرد برسییە دەگری، یانیش لەكاتی دیاریكراوی خۆی كە دایكەكە دواكەوت لە پێدانی شیر دەست بەگریان دەكات، ئەمەش بە گوێرەی ئەو كاتانەی كە دایكەكە شیری پێدەدات .

تینویه‌تی هۆكارێكی دیكه‌یه‌ بۆ گریانی منداڵ ، هه‌ندێك له‌ منداڵان وا راهاتوون لە نێوان ژەمە شیر خواردنەكانیان ئاو بخۆنەوە، ئەگەر بێت و دایكە شیردەرەكە لەو كاتەدا شتێكی سوێری خواردبێت و خوێی زۆری تێدا بەكار هاتبێت ئەوا منداڵەكەی هەست بە تینویەتی دەكات ، بەشێكی كۆرپەكان دوای ئەوەی كە شیری دایكیان خوارد و دایكەكە مەمكی هەڵگرت دەست بە گریان دەكەن، ئەمەش ئەوە نیشاندەدات كە منداڵەكە هێشتا ئارەزووی خواردنی شیر خواردنی ماوە و پێویستە شیری پێبدرێتەوە .

زۆر له‌ كۆپه‌كان به‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ وه‌رزی هاویندا هه‌ست به‌ بێزاری ده‌كه‌ن و به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌ست به‌ گریان  ده‌كه‌ن ، دوای ئەوەی منداڵ دایبییەكەی پیس كرد یانیش بەهۆی میزكردنێكی زۆرەوە دایبیەكەی قورسبوو ئەوا داوای گۆڕینی دەكات ، بۆ ئه‌وه‌ش له‌ رێگه‌ی گریانه‌وه‌ بێزاری خۆی ده‌رده‌برێت .

كۆرپه‌ی بچووك له‌ كاتی میزكردندا ده‌گریێت به‌ تایبه‌ت كوڕ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ كاتی میزكردنیدا بۆری زه‌كه‌ریان گه‌وره‌ ده‌بێت و كه‌مێك ده‌كرێته‌وه‌ ، هەندێك جار منداڵ ئارەزووی جێگەی خەوتنەكەی ناكات و حەزی لێیە لە باوەشی دایكی بێت یانیش لە شوێنێكی تربێت یانیش جل و بەرگەكەی ئازاری دەدات و تەسكە ئەمانەش هۆكارن بۆ گریانی منداڵ .
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.