Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 14:38

نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت ٦٢ دۆلارە

لە یەکەم رۆژی هەفتە لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا
کوردستان TV
100%


نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە یەکەم رۆژی هەفتە لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، بە ٦٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

رۆژی هەینی لە دەستپێکی کردنەوەی بازاڕدا، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ٥٩ دۆلار و ٩٦ سەنت بوو، دواتر بە درێژایی رۆژ بۆ ٦٣ دۆلار و ٧٧ سەنت بەرزبوویەوە و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە ٦١ دۆلار و ٣٨ سەنت دەستیپێکرد.

بەرمیلێک نەوتی برێنت لە کاتژمێر ٠٩:٣٥ەوە بە هەڵکشانی لەسەدا ١،٠٥ی نرخەکەی بە ٦٢ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) لە ڤیەننا، بڕیاری کەمکردنەوەی ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە درا.

بەم پێیەش هەردوو گەورە بەرهەمهێنەری نەوت، سعوودیە و رووسیا رۆژانە نزیکەی ٧٥٠ هەزار بەرمیل نەوت کەمدەکەنەوە. لەدوای بڕیارەکەی ئۆپیک نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان رووی لە بەرزبوونەوە کرد.


سه‌رچاوه‌ - AA


شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.