Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 03:06

دوای وه‌رزشکردن پێویسته‌ خۆت بشۆیت

ئاوی سارد هۆكاره‌ بۆ توانه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش
کوردستان TV
100%


دوا به‌ دوای وه‌رشكردن و راهێنانی وه‌رزشی خۆشتن زۆر پێویسته‌ ، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێك له‌م كه‌سانه‌ی راهێنانی وه‌رزشی ده‌كه‌ن  به‌ هۆی ماندووبوون و ته‌مبه‌لییه‌وه‌ ره‌نگه‌ ئه‌م خۆشتنه‌ دوابخه‌ن و دوای ماوه‌یه‌ك له‌ هه‌سانه‌وه‌ خۆیان بشۆن ، به‌لام باشتر وایه‌ دوای وه‌رزش رایته‌وخۆ خۆت بشۆیت .

خۆشتن دوای وه‌رزشكردن ژماره‌یه‌ك سوودی هه‌یه‌ ، خۆشتنی دوای وەرزشکردن ماسولکەکان و جومگەکانت لە کرژبوون و ئازار رزگاردەکات، بەتایبەت ئەگەر راهێنانی زۆر قورس هەبێت ، لەدوای وەرزشکردن جەستە ئارەقێکی زۆر دەکاتەوە و کونیلەکانی پێست دەگیرێت، کە ڕەنگە ببێتەهۆی هەوکردن و سوربوونەوە، لەهەمانکاتدا بۆنێکی ناخۆش دروستدەکات، هەربۆیە باشترە خاوێنبێتەوە .

كاتێك به‌ هۆی ئه‌نجامدانی وه‌رزش چه‌وری و كالۆرییه‌كی باش ده‌سوتێنین باشترە ئاوەکەت ساردبێت و زۆر گەرم نەبێت ، بۆ ئەوەی پلەی گەرم جەستەت کە بەرزبووەتەوە هێواش هێواش هاوسەنگبێتەوە ، جگە لەوەی دووبارە ئەو ئاوە ساردە هۆکارە بۆ توانەوەی چەوری لەشت و دابەزاندنی کێشت، بەڵام ئاوە گەرمەکە لەش خاودەکاتەوە .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.