Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 14:07

مێژووی ڤایرۆسی کۆمپیوته‌ر

لە ساڵی ١٩٨٦ یه‌كه‌م ڤایرۆس درووستکرا
کوردستان TV
100%


ووشەی ڤایرۆس ئەو دەستەواژەیەی کە ھەریەک لە ئێمە ڕۆژانە لە بابەت و نوسراوەکان بەرچاومان دەکەوێت و ڕۆژانە لە کاتی بەکارھێنان و کارکردن لەسەر کۆمپیوتەرەکانمان و ئامێرە ھۆشمەندەکانمان ڕووبەڕوی دەبینەوە کە ئامێرە ھۆشمەندەکانمان دەکاتە ئامانج .
 
ڤایرۆسی کۆمپیوتەر پرۆگرامێکی درووستکراوە کە بە مەبەست و ئامانجیکی دیاری کراو لە لایەن کەسانی شارەزا و پرۆگرامسازانەوە درووست دەکرێت ، ھەر یەکە لەو ڤارۆسانەش بە شێوەیەکی گشتی ئامانجێکی دیاری کراویان ھەیە .

ھەندێک لەو ڤایرۆسانە بە مەبەستی دزەپێکردن و لەناوبردنی داتاو زانیاریەکان درووست دەکرێن ھەندێکی تریان بە مەبەستی لەکارخستن و لەناوبردنی ئامێرە ھۆشمەندەکان درووست دەکرین یان بە بەمەستی جیاوازتر درووست دەکرێن .
 
بۆ یەکەم جار ڤایرۆسێک درووستکرا بە ناوی  “براین ڤایرۆس” لە ساڵی ١٩٨٦ ەوە ئەم ڤایرۆسەش لە لایەن دووکەس پاکستانی درووستکرا کە ھەردووکیان برا بوون بەناوەکانی ئەمجەد و باسیت فاروق .

براین ڤایرۆس بە ( لاھوری، پاکستانی، براینی پاکستانی، ئەی براین ) ناسرابوو، ڤایرۆسەکە کاری نەده‌کردە سەر ھارد درایڤەکان بەڵام لە رێگەی فلۆپی دیسکەوە بڵاوبووەوە کاری دەکردە سەر تۆمارەکان و ریکۆردەکانی بوت ، لە ساڵی ١٩٨٨ یەکەم دژە ڤایرۆس بەرھەمھات کە کاری لە ناوبردن و سڕینەوەی ڤایرۆسی بران بوو .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.