بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 21ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ کەمێک بەرز دەبێتەوە. خێرایی با لەنێوان (10 - 20) کم/ک دەبێت و ئاراستەکەشی بەرەو باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
بۆ سبەی شەممە 22ـی ئاب، بە پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە و هەندێک پەڵە هەور لە ئاسماندا دەردەکەون، پلەی گەرماش 1 بۆ 2 پلە بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | هەینی | شەممە |
| هەولێر | 41 | 43 |
| سلێمانی | 39 | 40 |
| دهۆک | 41 | 41 |
| هەڵەبجە | 40 | 42 |
| زاخۆ | 42 | 43 |
| چەمچەماڵ | 41 | 42 |
| ئاکرێ | 42 | 42 |
| پیرمام | 37 | 37 |
| حاجی ئۆمەران | 32 | 32 |
| گەرمیان | 45 | 46 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.