Erbil 31°C شەممە 22 ئاب 00:06

تورکیا داوای دەستگیرکردنی ناتانیاهۆ دەکات

100%

ئەنقەرە داوای لە ئینتەرپۆل کرد کە "بڵاوکراوەی سوور" بۆ دەستگیرکردنی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و هاووڵاتییەکی تری ئەو وڵاتە دەربکات. ئەم هەنگاوەی تورکیا لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکدایە کە پەیوەندی بە هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی هاوکاری بۆ کەرتی غەززە و تۆمەتی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییەوە هەیە.

ئەکین گۆرلیک، وەزیری داد، ڕۆژی هەینی 21ی ئاب لە ڕێگەی هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە داواکارییەکە بۆ دەستگیرکردنی نەتانیاهۆ و ئەفێق مۆسکۆڤیتچ پێشکەش بە وەزارەتی ناوخۆ کراوە تاوەکو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ڕەوانەی ئینتەرپۆل بکرێت. وەزیری داد ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم بڕیارە دوای ڕێکارە یاساییەکان دێت سەبارەت بەو هێرشەی لە مانگی ئایاردا کرایە سەر چالاکوانانی نێودەوڵەتی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا کە بە "کەشتییەکانی ئازادی" ناسراون.

پاشبنەما: پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل لە ساڵی 2010وە دوای هێرشکردنە سەر "کەشتیی ماڤی مەڕمەڕە" کە هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە هەڵگرتبوو، ڕووبەڕووی قەیرانی قووڵ بووەتەوە. حکوومەتی تورکیا بەردەوام ڕەخنەی توندی لە سیاسەتەکانی ئیسرائیل گرتووە و ئەم هەنگاوە یاساییە نوێیەش لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی ناوچەکە و شەڕی غەززە گەیشتووەتە لوتکە و ئەنقەرە لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا هەوڵی فشار خستنە سەر سەرکردەکانی ئیسرائیل دەدات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.