Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 23:03

په‌رله‌مانتارێکی ئێران: نیوه‌ی په‌رله‌مانتاران هه‌وڵ بۆ رووخاندنی رژێم ده‌ده‌ن

له‌ تویتێكدا له‌ رێگه‌ی هه‌ژماری خۆیه‌وه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه‌
کوردستان TV
100%

جه‌واد كه‌ریم قدوسی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێران له‌ بازنه‌ی شاری مه‌شهه‌د باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران، رایگه‌یاند كه‌ نیوه‌ی په‌رله‌مانتاران هه‌وڵ بۆ رووخاندنی رژێم ده‌ده‌ن.

جه‌واد كه‌ریم قدوسی كه‌ به‌ نزیكایه‌تیی له‌ به‌ره‌ی به‌ره‌نگاریی محافزكار ده‌ناسرێت له‌ تویتێكدا له‌ رێگه‌ی هه‌ژماری خۆیه‌وه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه‌، نیوه‌ی په‌رله‌مانتارانی ئێران سه‌رگه‌رمی رووخاندنی رژێمی وڵاته‌كه‌یانن.

نوێنه‌ره‌كه‌ی شاری مه‌شهه‌د له‌  په‌رله‌مانی ئێران راشیگه‌یاندووه‌ :له‌سه‌دا ٥٠ی په‌رله‌مانتاران به‌ دوای رووخانی رژێمه‌وه‌ن. له‌ بزووتنه‌وه‌ ئاژاوه‌گێڕییه‌كه‌ی ساڵی ٢٠٠٩شدا ئامانج رووخاندنی رژێم بوو. ئه‌مڕۆ له‌سه‌دا ٥٠ی په‌رله‌مانتاران له‌ پشت په‌رده‌وه‌ پشتیوانیی له‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ رابه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ئاژاوه‌گێڕیی ده‌كه‌ن.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.