حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له وتارێكدا رایگه‌یاند به ده‌رچوونی تاكلایه‌نه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان وڵاتانی زلهێز و ئێران، هه‌روه‌ها ئه‌و سزایانه‌ی واشنتن خستوویه‌ته سه‌ر ئێران، بههرنگاربوونهوهی تیرۆر و مادده هۆشبه‌ره‌كان تووشی ئاسته‌نگ ده‌بێت و ئه‌م دوو دیارده‌یه له ئاستی جیهاندا زیاتر له پێشوو په‌ره ده‌سه‌نێت.
روحانی له‌مباره‌یه‌وه وتی: زیاتربوونی قاچاغی مادده هۆشبه‌ره‌كان و په‌ره‌سه‌ندنی تیرۆریسم ده‌رهاویشته و باجی راسته‌وخۆی سزاكانی سه‌ر ئێرانن و به‌مجۆره‌ش ئه‌گه‌ر ئێران توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو دیارده‌یه له‌ده‌ست بدات ئه‌وا وڵاتانی جیهان و ناوچه‌كه‌ش له‌م بواره‌دا زیانیان پێده‌گات.
رۆژی رابردوو سه‌رۆك كۆماری ئێران له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی په‌رله‌مانی وڵاتانی چین و ئه‌فغانستان و پاكستان و توركیا و رووسیادا وێڕای ئه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر تاران به تیرۆریسیمی ئابووریی هه‌ژمار كرد، وتیشی: تیرۆریسمی ئابووریی به مانای خوڵقاندنی ترس و تۆقینه بۆسه‌ر ئابووریی وڵاتێك و درووستكردنی كه‌شی نیگه‌رانیی له وڵاتانی دیكه‌دایه تا نه‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته په‌یوه‌ندیی بازرگانییان هه‌بێت.
كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی رابردووی تاران دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌منیی سه‌رۆكانی په‌رله‌مانیی وڵاتانی ئێران و پاكستان و ئه‌فغانستان و چین و رووسیا و توركیا بوو سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریسم.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ یۆرۆ نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.