Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 23:01

ئۆپێک داواکاریی ئێرانی بۆ هه‌ڵاوارده‌کردن له‌ که‌مکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ره‌تکرده‌وه‌

به‌های نه‌وت له‌ بازاڕه‌كاندا رێژه‌ی 5% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ دیت
کوردستان TV
100%

دوای داواكاریی ئێران له‌ ئۆپێك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ئه‌م وڵاته‌ هه‌ڵاوارده‌ بكات له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و رێگه‌ بدات تا ئه‌وكاته‌ی سزاكانی سه‌ر تاران به‌رده‌وامه‌ رێژه‌ی ئاسایی خۆی به‌رهه‌مبهێنێت، ئه‌م رێكخراوه‌ داواكه‌ی حكومه‌تی تارانی ره‌تكرده‌وه‌.

رێكخراوی ئۆپێك هه‌روه‌ها داوای له‌ به‌رهه‌مهێنه‌رانی نائه‌ندامی خۆیشی كردووه‌ تا 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ رێژه‌ی به‌رهه‌می ئاسایی رۆژنه‌ی خۆیان كه‌متر به‌رهه‌مبهێنن.

هه‌روه‌ها دوای گفتوگۆكانی نێوان وڵاتانی ئه‌ندام و نائه‌ندامی رێكخراوی ئۆپێك له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ رێژه‌ی یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌، هه‌ردووك لایه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ رێككه‌وتن و  به‌های نه‌وتیش له‌ بازاڕه‌كاندا رێژه‌ی 5% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ دیت، ته‌نانه‌ت حكومه‌تی ئێرانیش به‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی پێشووی خۆی رازیی بووه‌ به‌وه‌ی كه‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌مبكاته‌وه‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ عه‌ره‌بییه‌

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.