سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه پڕۆفیسۆر دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز، نووسه‌ر و بیرمه‌ندی كورد له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا له ئه‌ڵمانیا كۆچی دواییكرد.
- پرۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز له ساڵی 1933 له شاری سلێمانی له‌دایك بووه. له سه‌ره‌تای خوێندنیدا جگه له خوێندنی ئیسلامی، فه‌لسه‌فه و ده‌روونزانی و فیزیا و ماتماتكی خوێندووه.
- له نیوه‌ی یه‌كه‌می په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا له زانكۆی به‌غدا، فیزیا و ماتماتیكی خوێندووه. پاشان له شاره‌كانی كه‌ركووك، هه‌ولێر، به‌غدا و به‌سره وانه‌ی گوتووه‌ته‌وه.
- دوای 28 ساڵ ژیان چووه‌ته ئه‌ورووپا بۆ ته‌واوكردنی خوێندن و پاشان له زانكۆكانی مینوخ و ئۆزبورگ خوێندنی ئیسلامیی و ئێرانناسی و شێوازی گوتنه‌وه‌ی وانه‌ی خوێندووه.
- له ساڵی 1967-1970 له زانكۆی هامبۆرگ خوێندوویه‌تی و هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی، یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندكارانی كوردیان دامه‌زراندووه.
- له ساڵی 1970-1979 له زانكۆی به‌رلینی ئازاد زانسته سیاسییه‌كان و رۆژنامه‌نووسی و یاسای خوێندووه. هه‌روه‌ها یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی كاژیك.
- خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می نووسین و وه‌رگێرانه و له بواری زمانی كوردیدا خزمه‌تێكی زۆری كردووه و له‌م بواره‌دا خاوه‌ن ڕوانگه و بۆچوونی تایبه‌ت به خۆی بووه.
- یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی كاژیك.
- له ساڵی 1962 كه كوردستانی جێ هێشتووه به هیچ جۆرێك نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
هه‌ندێ له به‌رهه‌مه‌كانی بریتین له:
- چیرۆكی گهرداوهكه (به ئینگلیزی: "The Tempest") هی نووسه‌ری ئینگلیز ویلیا‌م شێكسپیر، وه‌رگێڕدراوی جه‌مال نه‌به‌ز ساڵی ١٩٥٥
- لالۆ كه‌ریم؛ ڕۆمانێكی كوردییه له‌ساڵی ١٩٨٦ له هه‌ولێر
- خوێنده‌واری به زمانی كوردی له‌ساڵی ١٩٨٧
- نووسینی كوردی به لاتینی
- وه‌رگێران ھونه‌ره، چاپخانه‌ی ژین
- پالتۆ (به ئینگلیزی: "The Coat") له‌ساڵی ١٩٥٨ هی نووسه‌ری به‌ناوبانگ نیكۆڵای گۆگۆل
- سه‌ره‌تای میكانیك و خۆمالهكانی مادده
- زمانی یه‌كگرتووی كوردی، ساڵی ١٩٧٩
- ھه‌ندێك له كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی قوتابخانه‌ی كوردی سۆسیالزم له‌ساڵی ٢٠٠١
- ڕۆژانی ئاواره‌ییم، له سویسرا
پرۆفیسۆر دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز، له‌ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا دوایین به‌رهه‌می كه كتێبێكی 640 لاپه‌ڕه‌ییه، به ناونیشانی (بیره‌وه‌ریینامه‌ی ئه‌و رۆژانه‌ی جاره‌كی دیی ناگه‌ڕێنه‌وه) له سلێمانی بڵاوكرایه‌وه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.