Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 19:40

باشترین  گۆشت کامانه‌یه‌ مرۆڤ بیان خوات؟

گۆشتی باڵنده‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سودی زۆریان بۆ له‌ش ده‌بێت
کوردستان TV
100%

ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی باشترین ئه‌و گۆشتانه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ سود به‌ دڵ و ماسولكه‌كان و كۆئه‌ندامی به‌رگری مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن و له‌نێوانیشیان ئه‌م 4 جۆره‌ له‌پله‌كانی پێشه‌وه‌ هاتون .

1. گۆشتی كه‌روێشك:

زانایان ئاشكرایانكردووه‌ گۆشتی كه‌روێشك بۆ له‌شی مرۆڤ به‌سود ترینه‌ و له‌كاتی خواردنی ئاسان هه‌رس ده‌بێت و بڕێكی زۆر پرۆتینی تێدایه‌ و توشی قڵه‌ویمان ناكات .

2. گۆشتی جۆره‌كانی ئاسك :

ئه‌م گۆشته‌ ناوچه‌كانی ڕوسیا و ئه‌سكه‌نده‌نافیا زۆر ده‌یخۆن و سودێكی زۆر به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت و برێكی زۆر ڤیتامین "بی"تێدایه‌ .

3. گۆشتی ماسی :

شاره‌زایان هه‌میشه‌ ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن ئه‌م جۆره‌ گۆشته‌ بخۆین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی برێكی زۆر ماده‌ی دژه‌ئۆكسان و ئۆمیگا سێ و فۆسفۆری تێدایه‌ و سودی زۆری بۆله‌ش ده‌بێت .

4. گۆشتی قه‌ل و مریشك :

گۆشتی باڵنده‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سودی زۆریان بۆ له‌ش ده‌بێت و بڕێكی زۆر پرۆتینمان پێده‌به‌خشن .

سه‌رچاوه‌/ دكتۆری ئۆنلاین

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.