Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 02:52

سووده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی پڕته‌قاڵ بزانه‌

به‌ یه‌كێك له‌ میوه‌ به‌سووده‌كان داده‌نرێت
کوردستان TV
100%

میوه‌ی پڕته‌قاڵ به‌ یه‌كێك له‌ میوه‌ به‌سووده‌كان داده‌نرێت و چه‌ند سوودێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه‌، لێره‌دا دكتۆره‌ رووه‌یده‌ ئیدریس، پسپۆر له‌ بواری خۆراك له‌ وڵاتی سعودیه‌، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر سووده‌كانی پڕته‌قاڵی خستۆته‌ روو كه‌ بریتییه‌ له‌:

یه‌كه‌م: له‌ش له‌ مادده‌ ژه‌هراوییه‌كان پاك ده‌كاته‌وه‌.

دووه‌م: به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات.

سێیه‌م: خانه‌كانی له‌ش نوێ ده‌كاته‌وه‌.

چواره‌م: ده‌بێته‌ هۆی زوو سارێژبوونه‌وه‌ی برین.

پێنجه‌م: فشاری خوێن داده‌به‌زێنێ.

شه‌شه‌م: رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی زیان به‌خش له‌ نێو خوێن كه‌مده‌كاته‌وه‌.

حه‌وته‌م: ئازاری هه‌وكردنی جومگه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

هه‌شته‌م: رێگا له‌ دروست بوونی به‌ردی گورچیله‌ ده‌گرێ.

نۆیه‌م: قه‌بزبوون كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

ده‌یه‌م: رێگری له‌ نیشانه‌كانی پیربوون ده‌كات.

یانزه‌یه‌م: رێگا له‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌گرێت.

دوانزه‌یه‌م: چاره‌سه‌رێكی به‌هێزه‌ بۆ سه‌رماو ئه‌نفله‌وه‌نزا.

ktv

ئاماده‌كردنی / رزگار

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.