له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 6 ى 12ى 2018 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی گه‌رمیان هاوڵاتیان له‌سنوره‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌دروست بوونى لافاو
ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، به‌هۆی به‌رده‌وامی كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه‌ی هه‌رێمی گرتووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ری بارانی به‌خوڕ له‌زۆربه‌ی كاته‌كاندا هه‌یه.
کەشناسی گەرمیان ڕاشیده‌گه‌ێنێت له‌پێناو سه‌لامه‌تی هاوڵاتییانی سنووره‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگاخاكیه‌كان و ئه‌و رێگایانه به‌كار نه‌هێنن كه چه‌م و دۆڵیان دێته‌ڕێ.
هه‌ر ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه به‌هۆی باری ناله‌باری كه‌ش و هه‌وا ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌بریارێك له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن كردیه پشوو
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.