پهرلهمانتارانی پارێزگای ئیسفههان بهكۆمهڵ بههۆی ناڕهزاییان بودجهی ساڵی داهاتوو دهستلهكاركێشانهوهیان پێشكهشی دهستهی سهرۆكایهتی پهرلهمانی ئێران كردووه.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی کانوونی یەکەم، 18 پەرلەمانتاری ئێرانی لە بازنەی ئیسفەهان بەکۆمەڵ دەستیان لەکارکیشایەوەو، نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەشیان رادەستی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران کرد،
ئەکبەر تورکی، نوێنەری شاری فەریدوونشار لە پەرلەمانی ئێران دەڵێت: ئەمڕۆ پەرلەمانتاری پارێزگای ئیسفەهان بە کۆمەڵ دەستیان لەکارکێشاوەتەوە و نامەی دەستلەکارکێشانەوەشیان رادەستی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران کردووە.
ئەکبەر تورکی هۆکاری ئەو دەستلەسەرکێشانەوە بەکۆمەڵەی پەرلەمانتارانی ئیسفەهان بۆ سڕینەوەی پڕۆژەکانی گواستنەوەی ئاو لە بودجەی ساڵی داهاتووی ئێران لەقەڵەمدەدات و دەڵێت، چاوەڕێی رەوتی یاسایی دەستلەکارکێشانەوەکەیان دەکەن.
لە نامەی دەستلەکارکیشانەوەی بەکۆمەڵی نوێنەرانی پارێزگای ئیسفەهاندا هاتووە، ئەگەر نەتوانن مافی چەندین ملیۆن کەس بۆ هەبوونی ئاوی خواردنەوە دابینبکەن هیچ هۆکارێک نابینن درێژە بە نوێنەرایەتیان لە پەرلەمانی ئێران بدەن.
پارێزگای ئیسفەهان دەکەوێتە باشووری ناوەڕاستی ئێرا و لە ساڵانی رابردوودا بەهۆی وشکە ساڵی، زۆربوونی رێژەی دانیشتووانی و پڕۆژەی گواستنەوەی ئاو بۆ پارێزگاکانی دیکە رووبەڕووی قەیرانی کەمئاوی بووەتەوە و بە سەدان گوندی پارێزگاکەش مەترسی چۆڵبوونیان لەسەرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.