سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى رووسیا، جه‌نه‌راڵ ڤالێرى گیراسیمۆڤ، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵده‌دات كیانێكى كوردیى سه‌ربه‌خۆ و دابڕاو له دیمه‌شق له باكوورى سووریا دابمه‌زرێنێت.
جەنەرال فالیری غیراسیموف سەرۆکى دەستەى ئەرکانى سوپاى روسیا ڕایگەیاندووە، بارودۆخى ڕۆژهەڵاتى فورات خراپتر بووە، ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دەیەوێت گرەو بکات لەسەر کوردەکانى سوریا تا قەوارەیەک لە باکوورى ئەو وڵاتە دروست بکەن.
ئەو جەنەرالە رووسیە ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەمریکییەکان هانى کوردەکان دەدەن تاکو بە سەیارەى سەربازى هۆزە عەرەبەکانى ناوچەکە بێزار بکەن .
سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى رووسيا گوتيشى: چه‌كدارانى داعش ئێستا ته‌نيا له رۆژهه‌ڵاتى فوراتدا ماوون، كه ناوچه‌كه به گشتيى له ژێر كۆنترۆڵى ئهمهريكادايه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.