شێخ ئه‌حمه‌د جه‌ربا به‌ناوی خۆی و ره‌وته‌كه‌یه‌وه پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی كرد بۆ كاندیدكردنی وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌و ئه‌ركه‌یدا بۆ خواست .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5/12/2018 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شێخ ئه‌حمه‌د جه‌ربا، سه‌رۆكی ره‌وتی ئه‌لغه‌دی سوری كرد.
له‌دیدارێكدا بارودۆخ و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه و شه‌ڕوپێكدانانه‌كانی نێوان گرووپه جیاجیاكانی سوریا و رژێمی سوریا له‌لایه‌ك و تیرۆریستانی داعش و مه‌ینه‌تییه‌كانی مرۆیی و ده‌ستێوه‌ردانه ده‌ره‌كیه‌كان له لایه‌كی دیكه‌وه گفتوگۆكرا.
شێخ ئه‌حمه‌د جه‌ربا به‌ناوی خۆی و ره‌وته‌كه‌یه‌وه پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی كرد بۆ كاندیدكردنی وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌و ئه‌ركه‌یدا بۆ خواست و دووپاتی له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه.
له‌و دیداره‌دا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بیروبۆچوونی خۆی له‌مه‌ڕ پێشهات و رووداوه‌كانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی سوریای دراوسێ خسته‌ڕوو و هانی گشت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دا تواناكانی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ دۆخه‌كه، كه هه‌موو لایه‌ك هه‌ست به بوون و رۆڵی خۆی له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و بڕیاره سیاسیه‌كاندا بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.