Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 15:56

ڕوسیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا و تورکیا سه‌باره‌ت به‌ پرسی سوریا کۆده‌بنه‌وه

شوێنى کۆبوونەوەکە لەکاتێکى دیاریکراودا ئاشکرا دەکرێت
ڕوسیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا و توركیا سه‌باره‌ت به‌ پرسی سوریا كۆده‌بنه‌وه
کوردستان TV
100%

هه‌ریه‌ك له‌ سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ڕوسیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و توركیا له‌سه‌ر پرسی سوریا كۆده‌بنه‌وه‌.

بەگوێرەى ڕاگەیەنراوێکى کۆشکى کریملین، ڕاوێژکارى ڤلادیمێر یورى ئوشاکۆڤ  ئاشکرایکردووە، هەریەکە لە ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکى ڕوسیا و ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکارى ئەڵمانیا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەڕەنسا و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکى تورکیا لەسەر بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکى لوتکەیی نوێ لەسەر پرسی سوریا ڕێککەوتوون.

هه‌روه‌ها له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆشكی کریملین هاتووه‌ ڕه‌نگه‌ سەرکردەکان کۆبوونەوەکە لە دەرەوەى ئەستەنبوڵ بکەن و بۆ ئەوەش ئامادەکاریی پێشوەختە و شوێنى کۆبوونەوەکە لەکاتێکى دیاریکراودا ئاشکرا دەکرێت.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.