Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 22:54

سه‌رکۆماری ئێران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مریکا ده‌کات

ده‌بێت ئه‌مریكا بزانێت نه‌وتی خۆمان ده‌فرۆشین
کوردستان TV
100%

سه‌ركۆماری ئێران رایگه‌یاند كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران له‌ لایه‌ن ئه‌مریكا ئه‌وا ناهێڵن به‌ هیچ جۆرێك نه‌وت له‌ ناوچه‌ی كه‌نداوه‌وه‌ هه‌نارده‌ بكرێت.

حه‌سه‌ن روحانی له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگای سمنان باكووری ئێران له‌باره‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی و فرۆشتنی نه‌وته‌وه‌ گوتی: "ئامانجی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه‌ ئێران له‌ فرۆشتنی نه‌وت بێبه‌ش بكات و كۆتایی به‌ بازرگانی (ئێران) له‌گه‌ڵ جیهان بهێنێت و له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ ته‌نها بیهێڵێته‌وه‌. ئه‌مریكا بازرگانی ئێمه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و جیهان پێ راناگیرێت. ئێران په‌یوه‌ندییه‌ سیاسیی، ئابووری و كولتوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و جیهان ده‌پارێزێت.

سه‌ركۆماری ئێران سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ راكێشا كه‌ ئیداره‌ی واشنتۆن رایگه‌یاندووه‌ به‌ سه‌پاندنی سزاكان به‌سه‌ر ئێراندا ده‌گه‌نه‌ ئامانجه‌كانیان له‌ ناوچه‌كه‌ گوتی: "ده‌بێت ئه‌مریكا بزانێت نه‌وتی خۆمان ده‌فرۆشین و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌وه‌. توانای واشنتۆن به‌جۆرێك نییه‌ كۆتایی به‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران بهێنێت. ئه‌گه‌ر رۆژێك ئه‌مریكا بیه‌وێت هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران رابگرێت، ئه‌وا ده‌بێت بزانێت به‌ هیچ جۆرێك نه‌وت له‌ ناوچه‌ی كه‌نداو نافرۆشرێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.