شاندێکی فڕاکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشهسازی حکومەتی هەرێمیان کرد و لە نزیکەوە لەبارەی کێشەی پێنەدانی شایستە داراییەکانی جوتیاران گفتوگۆکرا .
نەوزاد ئەدهەم بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی بە کوردستان تی ڤی راگەیاند: ئهوان دووبارە هەوڵێکی دیكهیان داوه بە پشتیوانی فڕاکسیۆنی پارتی تا لە بەغدا ئەو بابەتە زیندوو بکەنەوە بۆ وەرگرتنی شایستەی دارایی جوتیاران بۆ ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016 کە بڕەکەی 554 ملیار دینارە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.