Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 11:53

هونه‌رمه‌ندی ناسراوی کورد (که‌مال دڵشاد) کۆچی دوایی کرد

به‌ هۆی تووشبوونی به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ند (كه‌مال دڵشاد) ماوه‌یه‌كه‌ به‌هۆی ناجێگیری باری ته‌ندروستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت و به‌ هۆی تووشبوونی به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ دوێنی ئێواره‌ كۆچی دواییكرد.

كه‌مال دڵشادی ئه‌كته‌ر له‌ ساڵی 1969 له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی كورد ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردوه‌و ئه‌كته‌ر و شاعیر و شانۆكاره‌و به‌شداری چه‌ندین فیلم و شانۆ و درامادا كردوه‌، هونه‌رمه‌ند ئه‌ندامی تیپی نواندنی سلێمانی بوه‌و یه‌كێك بوه‌ له‌ به‌شدارانی درامای ژاڵه‌ و زیاتریش له‌ كاری شانۆگه‌ریدا كاری كردوه‌.

 شایانی باسه‌ دوێنی شه‌و له‌ گردی سه‌یوان به‌ خاك سپێردرا، ئه‌مرۆ 2/12/2018 یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌كه‌ی له‌ مزگه‌وتی دارئه‌لسه‌لام به‌رێوه‌ ده‌چێت له‌ شاری سلێمانی.

كوردستان تیڤی/ كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.