Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 20:40

سعوودیه‌ پلانی رووخێنه‌ری له‌ دژی ئاسایش و ئابووری ئێران هه‌یه‌

نوێنه‌ری ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای كردووه‌
کوردستان TV
100%

غۆڵام عه‌لی خۆشرۆ ، نوێنه‌ری ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ په‌یامێكدا كه‌ ئاراسته‌ی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نتۆنیۆ گۆته‌رێس و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌، سعوودیه‌ی به‌ به‌رپرسیار له‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی شاری ئه‌هواز له‌ قه‌ڵه‌م داوه‌.

خۆشڕۆ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خستۆته‌ پاڵ سعوودیه‌ كه‌ پشتیوانی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ ئێران ده‌كات و نووسیوویه‌تی: "به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌به‌رده‌ستن كه‌ سعوودیه‌ پلانی رووخێنه‌ری هه‌یه‌ له‌ دژی ئاسایش و ئابووری ئێران".

ناوبراو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ سعوودیه‌ پشتگیری ئه‌و هێرشانه‌یشی كردووه‌ كه‌ له‌ ٢٢ی ئه‌یلوول له‌ ئه‌هواز و له‌ ٧ی حوزه‌یران له‌ تاران ئه‌نجام دران. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ سعوودیه‌ له‌ یه‌مه‌ن نه‌خۆشخانه‌، قوتابخانه‌، شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كان ده‌كاته‌ ئامانج و به‌مجۆره‌ "تاوانی سیسته‌ماتیك ئه‌نجام ده‌دات" و ناسه‌قامگیری ده‌خاته‌ ناوچه‌كه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.