ن/ حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان
دوێنێ شه‌و سینه‌ماكار(هونه‌ر سه‌لیم) بانگهێشتینمایشێكی تایبه‌تی بۆ كۆمه‌ڵێ له سینه‌ماكاران و راگه‌یاندن كاران كرد و فیلمی (كێ خاتوو وینسلی كوشتووه) له‌سینه‌مای فاملی مۆل ــ نمایش كرد، ئه‌م فیلمه دوا به‌رهه‌می هونه‌ر سه‌لیمه، دوای فیلمه‌كانی ڤۆدگا لیمۆن و كیلۆ مه‌تر سفرو بیبه‌ری شیرین.
فیلمه‌كه به‌رهه‌مهێنانێكی هاوبه‌شی فره‌نسی، به‌لجیكی، توركیه و باس له كوشتنی رۆمان نووسێكی ناوداری ئه‌مریكی ده‌كات به ناوی (لیدی وینسلی) له دورگه‌یه‌كی گچكه‌لانه‌ی وڵاتی توركیاوئه‌مریكا پشكێنه‌رێكی تایبه‌تی خۆی به ناوی (فێرگون) ده‌نێرێته ئه‌سته‌نبول بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی پشكنین له‌و تاوانه، به هاوكاریكردنی چه‌ند كه‌سانێكی نهێنی پارێز له‌و ناوچه‌یه‌دا كه كه‌وتونه‌ته ژێر باڵی كۆمه‌ڵێ داب و نه‌ریتی كۆن.
فیلمه‌كه كه ماوه‌كه‌ی كاژێرێك و 40 خوله‌كه، فیلمێكی پۆلیسی ـ كۆمێدییه له نووسینی محه‌مه‌د كورتولش و هونه‌ر سه‌لیم.
كۆمه‌ڵێ ئه‌كته‌ری تورك به‌شداری له نواندندا ده‌كه‌ن، له‌وانه: محه‌مه‌د كورتولش، ئیزجی مولا، سینای غورلیر، له‌یلا جورمین و زۆری تریش.
فیلمێكی توركی دوور له سینه‌مای كوردی:
فیلمه‌كه ناوه‌رۆكێكی لاوزای هه‌یه، ئاماجێكی ئه‌وتۆ به خۆیه‌وه هه‌ڵناگرێ كه شایه‌نی باس بێت،ده‌رهێنه‌ر له چوارچیوه‌یه‌كی ئێگجگار ته‌سك دا له دیمه‌نه‌كانی دواییدا ویستوویه‌تی ناوی كورد بێنێت، به‌ڵام به لاوازی و بێ هه‌ڵگرتنی هیچ مه‌سیجێك، به‌و ئامانجه‌ی خۆی له گله‌یی كورد بپارێزێ ئه‌گه‌ر لێی بپرسن ئه‌و فیلمه چ په‌یوه‌ست بوونێكی به كورده‌وه هه‌یه؟
جگه له‌وه‌ش فیلمه‌كه دیالۆگه‌كانی توركیه، ژێر نووسه‌كه‌شی به ئینگلیزییه، بینه‌ری كورد خراوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی بازنه، نه توانیویانه به زمانی فیلمه‌كه نه له ژێر نووسه‌كه‌شی شتێ تێ بگه‌ن، كه‌واته ئه‌گه‌ر فیلمێك ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ئه‌مریكی توركی بێت و زمانی فیلمه‌كه به توركی و ئینگلیزی بێت، چی بۆ بینه‌ری كورد ده‌مێنێته‌وه ته‌نیا ناوی ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی نه‌بێت؟
جگه له ناوه‌رۆك و زمانی فیلم و ژێر نووس، ده‌رهێنه‌ر ته‌نانه‌ت یه‌ك ئه‌كته‌ری كوردیشی له فیلمه‌كه‌دا به‌شداری پێ نه‌كردووه، له كاتێكا تێكڕای ئه‌كته‌ره‌كانی توركن، ئه‌م خۆدووره په‌رێز راگرتنه‌ی هونه‌ر سه‌لیم بۆ هه‌ڵگرتنی مۆركی كوردی له فیلمه‌كه‌دا ته‌نیا به ئامانجی رازیكردنی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانیه‌تی، بۆیه بینه‌ری كورد مافی خۆیه‌تی وه‌ك فیلمێكی بیانی سه‌یری فیلمه‌كه بكات.
ئه‌م ئاراسته‌یه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و گه‌نجه سینه‌ماكاره كوردانه‌ی ئه‌مریكاو ئه‌ورووپایه كه ناوه‌رۆكی فیلمه‌كانیان ته‌ژی ده‌كه‌ن له‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به مێژوو كاره‌سات و لارووداوه‌كانی كورد، كه له ئه‌نجامی ئه‌و په‌یامه پیرۆزانه‌یان له زۆرترین فیستیڤاڵه جیهانییه‌كاندا رێزیان لێ ده‌گیرێت و خه‌ڵات ده‌كرێن.
ئێمه‌ی كورد هه‌میشه چاومان له‌وه‌یه سینه‌مای كوردی له لایه‌ن سینه‌ماكاری خاوه‌ن ئه‌زموونی وه‌ك هونه‌ر سه‌لیم و هاوشانه‌كانی، ببن به پێشه‌نگ بۆ ته‌كاندان به سینه‌مای كوردی و ناساندن و په‌یداكردنی ناسنامه‌یه‌ك، ناكرێت هه‌موو ئامانجێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ین به قوربانی پرسێكی بازرگانی.
ستایل:
هونه‌ر سه‌لیم هه‌میشه ستایلێكی نا سه‌قامگیری هه‌یه‌و له هه‌ر فیلمێكدا ستایلێكی هه‌یه، بۆیه ئاستی ته‌كنیكی ئه‌و ستایلانه له فیلمێك له گه‌ڵ ئه‌وی تردا جیاوازه، له‌و فیلمه‌دا (كێ خاتوو وینسلی كوشتووه) ته‌واو گۆڕانكاری به خۆیه‌وه ده‌بینێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی ستافی فیلمه‌كه ستافێكی پرۆفیشنالی توركن، ته‌كنیكێكی دیار‌و به‌رچاویان هه‌یه له سیناریۆ، وێنه گرتن، ده‌نگ، كارتێكه‌ره ده‌نگییه‌كان، بینه‌ر به ئاسانی ئاوێزانی فیلمه‌كه‌و روداوه‌كانی ده‌بێت،
هه‌روا ئه‌تمۆسفیرو لوكێشنی فیلمه‌كه، له دورگه‌یه‌كدا، كه تێیدا ده‌ریاو كه‌شتی و كه‌شو هه‌وایێكی تایبه‌ت به روداوه‌كان ده‌گرێته خۆی سیمای فیلمه‌كه‌ی كاریگه‌ر كردووه، بۆیه شوێن له فیلمه‌كه‌دا زۆر یاریده ده‌ر بووه له رووی ستاتیكاوه.
ورووژاندن و سێكس:
بۆ ورووژاندنی بینه‌رو درێژكردنه‌وه‌ی روداوه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كان، ده‌رهێنه‌ر زۆرێك له دیمه‌نه‌كانی به پرسی ورووژاندن و دیمه‌نی سێكسی پڕ كردۆته‌وه، ئه‌م پرسه‌ش ئه‌زموونێكی تازه‌یه بۆ ده‌رهێنه‌ر، به‌ڵام بینه‌ر هه‌ست به هیچ ناوازه‌ییه‌ك ناكات له مۆنتاژو توانه‌وه‌ی ئه‌و دیمه‌نانه له گه‌ڵ ناوه‌رۆكی روداوه‌كان، له هه‌مان كاتیش‌دا دیمه‌نی هه‌ڵچوونین كه بینه‌ر وا هه‌ست بكات، ده‌رهێنه‌ر به زۆر ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له ناواخنی فیلمه‌كه‌ی په‌ستیووه بۆ ئامانگجێكی دیاری كرا‌و.
ده‌رهێنه‌ر به‌شدار بوونی هه‌ندێ له‌و ئه‌كته‌رانه‌ی به هه‌ل زانیووه بۆ خۆ لێدان له‌و ئه‌زموونه نوێیه‌و تێپه‌ڕاندنی فۆرمه ته‌قلیدیه‌كانی، به‌ڵام دیسان هه‌ر له مۆنتاژدا نه‌یتوانیووه هاوسه‌نگی رابگرێت.
رۆمانسیه‌ت:
دوای هاتنی پشكێنه‌ر بۆ ئه‌سته‌نبۆل و ئاشنا بوون به هاوكاره سیخوڕه‌كانی، به‌شێكی دیكه‌ی فیلمه‌كه‌ی تێر كردووه له رۆمانسیه‌تێكی هێمن كه چێژێك له راستگۆیی و ستاتیكای ئه‌و په‌یوه‌ندییه رۆمانسیانه‌ی نێوان پشكێنه‌رو هاوڕێكه‌ی وه‌رگیرێت، به تایبه‌ت له دوا دیمه‌ندا كاتێ پشكێنه‌ر دوای ئاشكرا بوونی تاوانباره‌كه و ته‌واو بوونی ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی، له به‌رده‌م كه‌شتییه‌كه و له نێوان كۆمه‌ڵێ له موسافیره‌كان، بیر له خۆشه‌ویسنته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه، قاچه‌كانی رێ ناكاو ده‌وه‌ستێت، بۆیه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئامێزی و جارێكی دیكه پێك ده‌گه‌نه‌وه.
كۆمێدیا:
ده‌رهێنه‌ر به‌شێكی زۆری فیلمه‌كه‌ی به‌رگێكی كۆمێدی سووكی له به‌ر كردبوو، به تایبه‌ت له دایه‌لۆگه‌كان و چه‌ند ئه‌كشنێكی كۆمێدی ئه‌كته‌ره‌كان، ئه‌مه‌شیان هه‌مدیسان بۆ هونه‌ر سه‌لیم فۆرمێكی تازه بوو، كۆمێدیاكه كه‌مێك بینه‌ری له كه‌شو هه‌وای گرژ دوور خستبۆوه، له پاڵ ئه‌و رۆمانسیه‌ت و لایه‌نه ورووژاندنه سێكسیانه‌ی هه‌بوون، كه‌شو هه‌وایێكی سازگاریان بۆ فیلمه‌كه ره‌خساندبوو.
ئه‌كته‌ر:
پاڵه‌وانی فیلمه‌كه ئیزجی مولا ی ئه‌كته‌رێكی ناسراوی توركیایه، ساڵی 1983 له ئه‌سته‌نبۆل له دایك بووه، له ئه‌كادیمیای ئه‌سته‌نبۆڵ خوێندویه‌تی، بۆ یه‌كه‌م جار ساڵی 1998 له فیلمێكدا به ناوی سێوی رزیو به‌شداری كردووه، جگه له سینه‌ما چه‌ندین كاری تری شانۆیی هه‌یه، له ماوه‌یه‌كی كورتدا بۆته خاوه‌نی ناوداریه‌تیه‌كی زۆر له توركیا.
محه‌مه‌د كورتولش: ئه‌كته‌ره، به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه. ساڵی 1972 له شاری ئۆتشاكی توركیا له دایك بووه، خوێندنی سینه‌ماو شانۆی له ئه‌ڵمانیا ته‌واو كردووه، چه‌ند كارێكی كۆمێدی شانۆیی له ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام داوه، له ته‌مه‌نی خۆیدا له 21 فیلمی سینه‌مایی دا به‌شداری كردووه.
به گشتی فیلمه‌كه بۆ هونه‌ر سه‌لیم ئه‌زموونێكی نوێ بوو له رووی ته‌كنیك و فۆرم دا، به‌ڵام له رووی ناوه‌رۆكه‌وه، بینه‌ر به فیلمێكی بیانی ده‌زانێت به هۆی دووره په‌رێزی له سیما و خه‌سڵه‌ته‌كانی فیلمی كوردی، به هیوا بووین ئه‌و توانست و ده‌سه‌ڵاته هونه‌رییه‌ی له‌و فیلمه‌دا به‌رجه‌سته كرا، خۆزگه بۆ فیلمێكی كوردی بوایه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.