Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 20:36

له‌پێکدادانێکی چه‌کداریدا ئه‌فسه‌رێکی ئێرانی له‌ بانه‌ کوژرا

پێكدادان له‌ نێوان گرووپێكی چه‌كدار و سه‌ربازانی ئێراندا روویداوه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی پێكدادانێكی چه‌كداری له‌ نێوان پاسه‌وانانی سنوور و گرووپێكی چه‌كداری نه‌ناسراو له‌ پارێزگای كوردستان رۆژئاوای ئێران ئه‌فسه‌رێك كوژرا.

حوسێن خۆش ئیقبال ،جێگری پارێزگاری كوردستان بۆ كاروباری ئه‌منی، سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ میدیاكانی راگه‌یاند : شه‌وی رابردوو له‌ قه‌زای بانه‌ پێكدادان له‌ نێوان گرووپێكی چه‌كدار و سه‌ربازانی ئێراندا روویداوه‌ و گوتی: "له‌ ئاكامدا ئه‌فسه‌رێك كه‌ فه‌رمانده‌ بووه‌ له‌ بنكه‌كه‌ به‌ سه‌ختی برینداربوو هه‌رچه‌ند گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام نه‌تواندرا گیانی رزگار بكرێت.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ چه‌كدارێكی گرووپه‌كه‌ به‌ برینداری ده‌ستگیركراوه‌، به‌ڵام چه‌كداره‌كانی دیكه‌ هه‌ڵاتوون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.