Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 20:19

ئێران له‌ رێگه‌ی نمایشکردنی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانه‌وه‌ تواناکانی خۆی پیشان ده‌دات

به‌ به‌شداریی له‌ وه‌زیری به‌رگریی ئێران
کوردستان TV
100%

له‌ دوورگه‌ی كیش سه‌ربه‌ پارێزگای هورمزگان، ئێران نمایشێكی نیشاندانی تواناكانی له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامدا.

به‌ به‌شداریی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری به‌رگریی ئێران، جه‌نه‌راڵ ئه‌میر حاته‌می و جێگری سه‌ركۆماری ئێران بۆ كاروباری زانست و ته‌كنه‌لۆجیا، سۆرێنا سه‌تتاریی و كاربه‌ده‌سته‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌، نۆیه‌مین پێشانگای گه‌شتیی نێوده‌وڵه‌تیی ئاسمانیی له‌ دوورگه‌ی كیش باشووری ئێران، ئه‌نجامدرا.

له‌ پێشانگاكه‌دا هێلیكۆپته‌ر، درۆن، فڕۆكه‌ی جه‌نگیی، پارچه‌ی یه‌ده‌گی فڕۆكه‌ و كه‌لوپه‌لی دیكه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان له‌ لایه‌ن پیشه‌سازیی به‌رگریی ئێرانه‌وه‌ دروستكراون، نماییشكران. 

له‌ میانی پێشانگاكه‌دا نمایشێك به‌ فڕۆكه‌كانی ئێف-٤ و ئێف-١٤ی ئێرانی و حه‌وت دانه‌ فڕۆكه‌ی میگ-٢٩ی رووسیی ئه‌نجامدران. له‌ نمایشه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی ئێڵ-٣٩ی ئاڵباترۆسی لاتیڤیایی كه‌ فڕۆكه‌ی نماییشن، به‌شدارییان پێكرا.

له‌ میانی گوتارێكیشدا، وه‌زیری به‌رگریی ئێران، ئه‌میر حاته‌می ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌م نمایشه‌ وێنه‌ی ئه‌مریكای تێكداوه‌ و ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی واشنتۆندا بووه‌ستنه‌وه‌.  

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.