وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هاوده‌ردی وڵاته‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی زیانلێكه‌وتووی سه‌رپێلی زه‌هاو له پارێزگای كرماشانی وڵاتی ئێران ده‌ربڕی بۆ ئه‌و بوومه‌له‌زه‌یه به‌هێزه‌ی رۆژی رابردوو، كه تێیدا زیانێكی زۆری ماددی به‌ر خه‌لك كه‌وت و زیاتر له 700 هاووڵاتی بریندار بوون و به‌هه‌زارانیش جارێكی دیكه ماڵیان وێران بوو.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له تویتێكدا له هه‌ژماری تایه‌به‌تی خۆی نووسیویه‌تی: به بیستنی روودانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژئاوای ئێران زۆر خه‌مبار بووین و هاوده‌ردی خۆمان بۆ خه‌ڵكی زیانلێكه‌وتوو و قوربانیه‌كانی ئه‌و رووداوه ده‌رده‌بڕین.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه سزا ئابووریه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئێران به‌شه‌كانی یارمه‌تیدانی مرۆیی ناگرێته‌وه و ده‌شڵێت: له ئێستادا چه‌ندین دامه‌زراوه و رێكخراوی ناحكوومی ئه‌مریكی، نامه‌ی رێگه‌پێدانی ناردنی یارمه‌تی مرۆییان بۆ ئێران پێدراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.