Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 20:15

به‌سیر و لیمۆ کۆلیسترۆڵ دابه‌زێنه‌

دژه‌ خه‌ستبونه‌وه‌ی خوێن و جه‌ڵته‌ و ھه‌وكردنه‌
کوردستان TV
100%

به‌رزی رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ مرۆڤ توشی چه‌ندین كێشه‌ی دڵ و مولوله‌كانی خوێن ده‌كات بۆیه‌ پێویسته‌ ھه‌وڵ بدرێت ئاستی كۆلیسترۆڵ ئاسایی بكرێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش وێبسایتی Step to Heath به‌پشت به‌ستن به‌تێكه‌ڵه‌ی سیر و لیمۆ به‌ده‌ستی ده‌ھێنێت.

له‌نیشانه‌كانی به‌رزی كۆلیسترۆڵ:

ھه‌وكردنی په‌له‌كان، سه‌رئێشه‌، گرفتی ھه‌ناسه‌دان، ئاوسان و گرفتی ھه‌رس، ناروونی بینین، ئازاری سنگ، سه‌رگێژخواردن، قه‌بزی، لاوازی و ماندوێتی.

سودی به‌كارھێنانی ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه‌:

١. باشتركردنی تێپه‌ڕبوونی خوێن و ته‌ندروستی دڵ، دژه‌ خه‌ستبونه‌وه‌ی خوێن و جه‌ڵته‌ و ھه‌وكردنه‌.

٢. زه‌نجه‌بیل رێگری له‌جگه‌ر ده‌كات له‌دروستبونی كۆلیسترۆڵی خراپ LDL

٣. ھه‌نگوین رێژه‌ی چه‌وری ترایگلیسراید و كۆلیسترۆڵی خراپ LDL كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

پێكھاته‌كانی:

٤ سیر

٣ سانتیمه‌تر ره‌گی زه‌نجه‌بیل

نیو كوپ ئاوی لیمۆ

٨ كوپ ئاو

١ كوپ ھه‌نگوین

سیره‌كه‌ له‌خه‌ڵاته‌ بده‌ له‌گه‌ڵ زه‌نجه‌بیله‌كه‌.

تا چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك تێكه‌ڵی بكه‌ تا شێوه‌ ھه‌ویرێك دروستده‌بێت.

پاشان ئاوی لیمۆ و ئاوه‌كه‌ دواتر ھه‌نگوینه‌كه‌ی تێ بكه‌.

بیپاڵێوه‌ و بیخه‌ شوشه‌یه‌كه‌وه‌.

تا لانی كه‌م ٥ ده‌قیقه‌ جێی بھێڵه‌ له‌شوێنێكی سار و تاریكدا و ده‌شتوانیت بیخه‌یته‌ سه‌لاجه‌وه‌.

ئه‌م گیراوه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری به‌رزی كۆلیسترۆڵ به‌كاربھێنه‌ و به‌ر له‌ھه‌ر ژه‌مێك بخۆره‌وه‌ له‌سه‌ر سكی ناشتا و تا ٢ ھه‌فته‌ زیاتر به‌كاری مه‌ھێنه‌.

ده‌شتوانیت كه‌مێك سركه‌ی سێوی تێ بكه‌یت بۆ سودی زیاتر.

سه‌رچاوه‌ / دكتۆری ئۆنلاین

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.