سیی و دووهه‌مین خولی كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی یه‌كگرتوویی ئیسلامیی به وتاری حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌ستیپێكرد و ناوبراو له وتاره‌كه‌یدا ره‌خنه‌ی زۆری له سعوودیه گرت.
ئه‌م كۆنفڕانسه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه له تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌ست به كاره‌كانی كرا، تیایدا یه‌كه‌م وتار حه‌سه‌ن روحانی پێشكه‌شی كرد و له وتاره‌كه‌یدا ویڕای ره‌خنه له كوژرانی جه‌مال خاشوقچیی رووی قسه‌ی كرده حكومه‌تی سعوودیه و وتی: پشت به‌ستن به بێگانه‌كان هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووییه، ئایا ئێوه 450 ملیار دۆلار دیاریی ده‌ده‌ن تا ئه‌من و ئاسایشتان مسۆگه‌ر بێت؟
ئاماژه‌ی روحانی به‌و چه‌ك كڕینه‌ی سعوودیه له ئه‌مریكا بوو كه چه‌ندینجاریش دۆناڵد ترامپ ئاماژه‌ی پێداوه، كه به‌شی هه‌ره‌زۆری له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی ئۆباما و نزیكه‌ی 15 ملیار دۆلاریشی له سه‌رده‌می ترامپ واژۆكراوه.
روحانی هه‌روه‌ها به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی به‌رپرسانی سعوودییه بهێنێت وتی: باشه ئه‌وا زانیمان كه ئێوه مانگای شیرده‌رن، به‌ڵام به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سووكایه‌تیی ئاشكرای راسته‌وخۆ له ئه‌مریكا قبوڵ مه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها روحانی وتیشی ئه‌مریكا به گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی خۆی بۆ به‌یتولموقه‌دده‌س ( ئۆرشه‌لیم ) زیاتر له هه‌موو كاتێك دوژمنایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلام پیشاندا.
ئه‌م كۆنفڕانسه له‌ژێر دروشمی " قودس ته‌وه‌ری یه‌كگرتوویی گه‌ل " به به‌شداریی چه‌ندین وڵاتی موسڵمان بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له‌مڕۆوه 24ـی مانگ تا رۆژی دووشه‌ممه 26ـی نۆڤه‌مبه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی بانگهێشتكراو بۆ ئه‌م كۆنفڕانسه ده‌توانین ئاماژه بكه‌ین به حامید كهرزای سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌فغانستان، نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێڕاق، شێخ نه‌عیم قاسم جێگری سكرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان و هه‌روه‌ها ئه‌بو سه‌عید میناوی ئه‌ندامی سه‌رۆكایه‌تیی بزوتنه‌وه‌ی سیاسیی فه‌ڵه‌ستین.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.