Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 15:43

رێکخستنی خۆراک زیپکه‌ ناهێلێت

ماسی، ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئۆمیگاسێ
کوردستان TV
100%

جۆری خواردنه‌كان كاریگه‌ری سه‌ره‌كی هه‌یه‌ له‌ دروستبوونی زیپكه‌ی پێستدا، هه‌ربۆیه‌ گرنگه‌ بزانیت چ خواردنێك له‌ سیستمی خۆراكی رۆژانه‌تدا هه‌ڵده‌بژێریت.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی "تایمز ئۆف ئێندیا" ئه‌و خواردنانه‌ی رێگری له‌ دروستبوونی زیپكه‌ ده‌كات:

1-ترێی سور، كه‌ پێكهاته‌ی دژه‌ئۆكسانی زۆر تێدایه‌ و رێگا له‌ هه‌وكردن ده‌گرێت.

2-گێزه‌ر و سپێناخ، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی كاروتینات و ڤیتامین و به‌های خۆراكیه‌ بۆ پێست.

3-برنجی بۆر، ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین بی، كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و هۆڕمۆنانه‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌رپرسن له‌ ده‌ردانی زیپكه‌.

4-سیر، كاریگه‌ری له‌سه‌ر له‌ناوبردنی به‌كتریا و ڤایرۆسی پێست هه‌یه‌.

5-بروكلی، ده‌ژئۆكسانه‌ و رۆڵی سه‌ره‌كی له‌ له‌ناوبردنی زیپكه‌ هه‌یه‌.

6-ماسی، ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئۆمیگاسێ كه‌ دژی نه‌خۆشیه‌كانی پێسته‌.

7-چای سه‌وز، ده‌توانیت بیده‌ له‌سه‌ر زیپكه‌كان بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك.

سه‌رچاوه‌/ رێگای كوردستان

كوردستان تیڤ/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.