Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 23:59

سوده‌ سه‌رنجڕاکێشه‌کانی شیری حوشتر بزانه‌

ئاستی ئه‌نسۆلینی سروشتی له‌ په‌نكریاسدا ڕاده‌گرێت
کوردستان TV
100%

له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ماندا وا ڕاهاتوین شیری مانگا و بزن بخۆینه‌وه‌ ، به‌ڵام شیری حوشتریش وه‌ك شیری مانگا و بزن به‌ چێژه‌ و له‌ ڕوی ته‌ندروستیه‌وه‌ سودی زیاتره‌

له‌ سوده‌ گرینگه‌كانی شیری حوشتر :

1-خواردنی شیری حوشتر به‌سوده‌ بۆ توشبوانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ ، چونكه‌ ئاستی ئه‌نسۆلینی سروشتی له‌ په‌نكریاسدا ڕاده‌گرێت .

2- شیری حوشتر به‌شێكی زۆر ئه‌نزیمی دژه‌ ڤایرۆسی تێدایه‌ كه‌ یارمه‌تی به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری له‌ش ده‌دات.

3-به‌سوده‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستیاری منداڵان ، له‌به‌ر بوونی (immunoglobulin) له‌ شیری حوشتردا هه‌ستیاری منداڵان بۆ خواردن كه‌مده‌كاته‌وه‌

4-یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێشی له‌ش ده‌دات ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شیری حوشتر چه‌وری كه‌مه‌ و زوو تێرت ده‌كات و چه‌وری بۆ له‌شت زیاد ناكات.

سه‌رچاوه‌/ BMC

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.