Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 20:35

په‌رله‌مانتارێکی ئێران: روحانی به‌ڵێنه‌کانی نه‌بردۆته‌ سه‌ر

ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی مانگی رابردوو له‌ كابینه‌كه‌یدا ئه‌نجامیدان وه‌ك پێویست نه‌بوون
کوردستان TV
100%

نوێنه‌ری تاران له‌ فراكسیۆنی ریفۆرمخوازان له‌ په‌رله‌مانی ئێران، ئیلیاس حه‌زره‌تی تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خسته‌ پاڵ حكوومه‌تی سه‌ركۆمار حه‌سه‌ن روحانی كه‌ هه‌ستیار نییه‌ به‌رامبه‌ر كێشه‌كان.

ئیلیاس حه‌زره‌تی به‌ ئاژانسی هه‌واڵیی ته‌نسیم-ی راگه‌یاند، ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی مانگی رابردوو روحانی له‌ كابینه‌كه‌یدا ئه‌نجامیدان وه‌ك پێویست نه‌بوون بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

نوێنه‌ری تاران له‌ فراكسیۆنی ریفۆرمخوازان له‌ په‌رله‌مانی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی ریفۆرمخوازان گله‌یی له‌ حكوومه‌تی روحانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رده‌وامن له‌ پشتگیریكردنی و گوتی: حكوومه‌تی روحانی هه‌وڵی پێویست ناخاته‌ گه‌ڕ، له‌ ره‌وشێكدایه‌ كه‌ هه‌ست به‌ كێشه‌كان ناكات.

ئیلیاس حه‌زره‌تی تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ روحانی له‌ خولی دووه‌مدا جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆمار، ئیسحاق جیهانگیری په‌راوێز خستووه‌ و گوتی: روحانی به‌ڵێنه‌كانی نه‌بردۆته‌ سه‌ر. ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی (روحانی) هێناونیه‌ته‌ شوێنی چوار وه‌زیره‌كه‌ له‌و پیاوانه‌ی ده‌وڵه‌ت نین كه‌ بتوانن به‌ ئه‌ركه‌كانیان هه‌ڵبستن. تێبینییه‌ سیاسییه‌كانمان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌كانمان به‌ گونجاوی نازانێت سه‌ركۆمار روحانی بهێندرێته‌ په‌رله‌مان بۆ لێپرسینه‌وه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.