Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 21:28

گه‌ر ده‌ته‌وێت ته‌مه‌نێکی درێژت هه‌بێت ، بخوێنه‌وه‌

یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی جەڵتەی دڵ و مێشك
کوردستان TV
100%


 
هه‌موومان ده‌زانین خوێندنه‌وه‌ سودێكی زۆری بۆ مرۆڤ هه‌یه‌ ، بەڵام زانست سەلـماندویەتی خوێندنەوە بەسوودە بۆ تەندروستی و دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بەچەندین نەخۆشی كە هەڕەشە لەژیانی مرۆڤ دەكات .

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ كە لە لایەن زانایانی زانكۆی بیڵی ئەمریكی ئەنجام دراوە، دەركەوتووە خوێندنەوە سوودێكی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیەو دەبێتە هۆی درێژبوونی تەمەن و كەمكردنەوەی نیگەرانی بەرێژەی لە (68%) و هێوركردنەوەی كۆئەندامی دەمارو پارێزگاری كردن لە توانای بیركردنەوە.

لەو لێكۆڵینەوەیەدا زانایان بۆیان دەركەوتووە، خوێندنەوە دەبێتە هۆی خۆپاراستن لەچەندین نەخۆشی كەتووشی كۆئەندامی دەمار دەبێتەوەو یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی جەڵتەی دڵ و مێشك.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە ئەو بەساڵاچووانەوەی بەردەوامن لەخوێندنەوە توانای بیركردنەوەیان بەباشی دەمێنێتەوەو ئەو كەسانەی رۆژانە بۆ ماوەی نیو كاتژمێر دەخوێننەوە كەمتر رووبەڕووی مردن دەبنەوە بەرێژەی لە (23%) بەراورد بەكەسانی دیكە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.