Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 10:23

بوومەلەرزەیەک شاری تازە ئاباد لە پارێزگای کرماشانی هه‌ژاند

لە كاتژمێر 2 و 7 خولەك بە كاتی ئێران
کوردستان TV
#11
100%


بوومەلەرزەیەك لە رۆژهەڵاتەی کوردستان  بە گوڕی 4 پلە بە پێوەری ڕێختەر، لە شاری تازە ئاباد لە پارێزگای كرماشان روویدا.

ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئێرانی رایگەیاند" بوومەلەرزەیەك لە كاتژمێر 2 :7 خولەك بە كاتی ئێران لە دووری 19 كیلۆمەتر لە شاری تازە ئاباد و 27 كیلۆمەتر لە شاری سەرپێڵی زەهاو ڕوویداوە.

ئەو ناوەندە رایگەیاند بوومەلەرزەكە لە قوڵی 8 كیلۆمەتر لەسەر ڕووی زەوی بووە و چەقەكەی كەوتۆتە سەر خاڵی یەكگرتنی هەردوو هێڵی پانی باكوور 34.57 و درێژی خۆرهەڵات بە 46.12 پلە.

ئەو بوومەلەرزەیە ترس و دڵەڕاوکێ لەلای خەڵکی شاری تازە ئابادی دروستکردووە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.