پاشای سعودیه سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد سنوورێك دابنێن بۆ به‌رنامه ناوه‌كیی و موشه‌كیه‌كه‌ی ئێران و دووباره جه‌ختی له پشتیوانی سعودیه كرده‌وه بۆ هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كۆتایی هێنان به جه‌نگی یه‌مه‌ن.
ئه‌م لێدوانه ساڵانه‌ییه‌ی پاشا سه‌لمان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی شورادا كه گه‌وره‌ترین لیژنه‌ی ڕاوێژی حكومه‌ته، یه‌كه‌مین لێدوانی ئاشكرایه‌تی دوای كوژرانی ڕۆژنامه‌نووسی سعودیه جه‌مال خاشقچی له كونسوڵخانه‌ی سعودیه له ئیسته‌نبوڵ.
پاشا سه‌لمان ئاماژه‌ی به قه‌یرانه‌كه نه‌دا به‌ڵام سه‌ركۆنه‌ی ڕه‌فتاره‌كانی ئێرانی كرد كه ڕكابه‌رایه‌تی سعودیه ده‌كات له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له ناوچه‌كه‌دا.
پاشای سعودیه گوتی : ڕژێمی ئێران نزیكه‌ی چل ساڵه ده‌ست وه‌رده‌داته كاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیكه‌وه و كۆمه‌كی و پشتیوانی گروپه تیرۆریستیه‌كان ده‌كات له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌م ڕه‌فتاره خراپانه‌ی هه‌موو یاساكانی دراوسێیه‌تی باش و متمانه و به‌ها نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پێشێل كردووه و ڕه‌فتاره‌كانی ده‌چێته ناو تۆماری ڕژێمی ئێرانه‌وه كه ناسراوه به نانه‌وه‌ی ئاژاوه و تێكدان له زۆرێك له وڵاته‌كانی ناوچه‌كه‌دا.
گوتیشی : پێویسته له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كار بكه‌ن بۆ دانانی سنوورێك بۆ به‌رنامه ناوه‌كی و موشه‌كییه‌كه‌ی ئێران و چالاكییه‌كانی بوه‌ستێنن كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها گوتیشی پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات سه‌باره‌ت به كۆتایی هێنان به ململانێكانی یه‌مه‌ن.
سه‌رچاوه/ ڕۆیته‌رز- ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.