Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:05

نرخی نه‌وت گەیشتە ٦٧ دۆلار و ٣٢ سەنت

لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممەدا
کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی رێکخراوی ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ رایانگەیاندبوو کە لەوانەیە لە ساڵی داھاتوودا، دەست بکەن بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان، لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممەدا، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەرزبووە و گەیشتە ٦٧ دۆلار و ٣٢ سەنت.

وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک لە پێنجی مانگی کانوونی یەکەمی داھاتوو لە ڤیەننا کۆدەبنەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەی کەمکردنەوە یان کەمنەکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان لە ساڵی ٢٠١٩دا، دەدەن.

لە کاتژمێر ٠٦:٥١ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و بە ٦٧ دۆلار و ٣٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەھەمانشێوە نرخی یەک بەرمیل خاوی ئەمریکا لە بازاڕەکاندا بەرزبووەوە و بە ٥٧ دۆلار و ٣٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧دا، رێکخراوی ئۆپێک لەگەڵ بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ بە سەرکردایەتی رووسیا، لەسەر کەمکردنەوەی یەک ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا رێککەوتبوون کە دواتر لە مانگی تەمووزی رابردووەوە بۆ یەک ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار بەرمیل رۆژێکدا کەمکرایەوە، رێککەوتنەکەش لە مانگی کانوونی یەکەمی داھاتوودا، کۆتایی پێ دێت.


سه‌رچاوه‌ - AA

شوان عه‌زیز
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.