كورته فیلمی كوردی " باشترین خه‌ڵات " كه سیناریۆ و ده‌رهێنانی له لایه‌ن " واحید كفری " بۆ كراوه ، له فێستیڤاڵێكى نێوده‌وڵه‌تیدا له لیبیا، خه‌ڵاتى باشترین فیلم بۆ ساڵى 2018 به‌ده‌ست ده‌هێنێت .
ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه " كفری " ئاشكرایده‌كات ، ئه‌م فیلمه كه له له سێیه‌مین فێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تیى مژده له وڵاتى لیبیا به‌شداریكردووه ، به‌رهه‌مى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى ڕ‌ۆشنبیرى و هونه‌رى سلێمانییه ، وتیشی 52 وڵات به 800 فیلمی جۆراوجۆر به‌شداری ئه‌م فێستیڤاڵه‌یان كردووه كه 96 فیلمیان له لایه‌ن لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى فێستیڤاڵه‌كه وه‌رگیراون .
كفری زیاتر ده‌ڵێت ، له‌م 96 فیلمه‌ی له لایه‌ن لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵه‌كه وه‌رگیراون 60 فیلمیان خه‌ڵاتیان به‌ده‌ستهێناوه كه 7 فیلم له نێوانیانا خه‌ڵاتی یه‌كه‌میان وه‌رگرتووه ، له نێوان ئه‌م 7 فیلمه یه‌كه‌مه‌دا كورته فیلمه‌كه‌ی " كفری " خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ساڵی 2018 ی پێبه‌خشراوه .
ته‌واوی گرتهڤیدیۆكانی هم كورته فیلمه له سنووری گه‌رمیان تۆماركراون و سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌نده‌كانیش گهرمیانیین ، فیلمی " باشترین خه‌ڵات " به‌شداریى له 17 فێستیڤاڵى دیكه‌ى نێوده‌وڵه‌تیدا كردووه و 11 خه‌ڵاتى یه‌كه‌مى وه‌كوو باشترین فیلم و باشترین سیناریۆ و باشترین ده‌رهێنان به‌ده‌ست هێناوه .
ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه باس له ده‌رهێنه‌رێكى كورد ده‌كات، كه به‌شداریى فێستیڤاڵێكى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات له شارى به‌غدا و خه‌ڵاتى باشترین ده‌رهێنه‌ر به‌ده‌ست ده‌هێنێ ، به‌لام له كاتی گه‌رانه‌وه‌ی بۆ كوردستان ده‌كه‌ونه بۆسه‌یه‌كی تیرۆرستانی داعش و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كان له دهسترێچێكی گولله‌دا ده‌كوژن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.