Erbil 11°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 16:53

ئێواره‌ خوانێکی ئه‌مریکی و کوردی گه‌لی تورکیا بێزار ده‌کات

وێنه‌كه‌ له‌ 11ی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ گیراوه‌
کوردستان TV
100%

وێنه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان سه‌ربازانی ئه‌مریكا و شه‌ڕڤانان به‌رپرسان و گه‌لی توركیا بێزار ده‌كات، چونكه‌ توركه‌كان پێیان ئه‌وانه‌ گڕووپێكی تیرۆریستین له‌ سوریا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ خۆلۆسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا به‌ رۆژنامه‌ی ده‌یلی حورییه‌تی توركیای راگه‌یاندووه‌: ئه‌م وێنه‌یه‌ی بڵاوبۆته‌وه‌، گه‌لی توركیای بێزار كردووه‌.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ ، پێشبینیمان ده‌كرد كه‌ ئه‌مریكا له‌ یارمه‌تیدانی گڕووپه‌ تیرۆریستییه‌كان بوه‌ستێت، چونكه‌ ئه‌وانه‌ دوژمنی ئێمه‌ن.

وێنه‌كه‌ له‌ 11ی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ گیراوه‌ كه‌ تیایدا سه‌ربازانی ئه‌مریكا و شه‌رڤانان له‌ شاری منبجی باكووری سوریا به‌شدارییان له‌ ئێواره‌ خوانێك كردووه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.