Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 21:46

بیبه‌ری شیرین چاره‌سه‌ره‌ بۆ زۆر نه‌خۆشی

مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك كەم دەكاتەوە
کوردستان TV
100%

زۆربه‌ی خه‌ڵك حەز لە تام و بۆنی بیبەری شیرین دەكەن  و بۆ خواردنەكانیان  بەكاری دەهێنن ، یان لەكاتی ژەمەكان دەیخۆن ، بێگومان ئەو جۆرە بیبەرەش سوودی زۆری بۆ تەندروستی هەیە مرۆڤ هه‌یه‌ .

ئه‌مجۆره‌ بیبه‌ره‌ چه‌ندین ره‌نگی جۆراو جۆری هه‌یه‌ ، هه‌ر یه‌ك له‌ ره‌نگه‌كانیشی سوودی تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌ ، چونكە كالۆری كەمی تێدایەو یارمەتی كەمكردنەوەی كێش دەدات .

یه‌كێك له‌ سوده‌كانی ئه‌م بیبه‌ره‌  كه‌  زۆر گرنگه‌ بۆ ئافره‌تان  مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك كەم دەكاتەوە، هەروەها دەبێتە هۆی بەهێزی و پتەویی ئێسك ، توێژینەوە زانستییە نوێیەكانیش باس لەوە دەكەن، كە بیبەری سوور لە هەموو ڕەنگەكانی دیكەی بیبەری شیرین سوودی زیاترە ، بیبەرە شیرینەكان بۆ دابەزینی كێشی لەش سوودی زۆری هەیە، پێست جوان دەكات و سوودی بۆ تەندروستی پێست هەیە .

یه‌كێكی دیكه‌ له‌ سووده‌كانی بیبه‌ر دژە شێرپەنجەیە ، یەكێكی تر لە سوودەكانی بیبەری شیرین بەرەنگاربوونەوەیە لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، بەهۆی بوونی دژە ئۆكسیدو تایبەتمەندی دژە هەوكردن ، خواردنی بیبەری شیرین تەندروستی خانەی خوێنی سوور دەپارێزێ و ڕێگە لە كەمخوێنی دەگرێت، چونكە دەوڵەمەندە بە ئاسن، ڕێژەیەكی باشی ڤیتامین سیشی تێدایە كە یارمەتیدەر دەبێ لە مژینی ئاسن لە نێو كۆئەندامی هەرسدا ، هه‌روه‌ها بیبەر خوێن بە تەندروستی دەهێڵیتەوە .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.