Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 07:50

کامیرامانێکی کورد له‌ سووریا خه‌ڵات ده‌کرێت

فیلمه‌كه‌ی كفری خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گری پێ به‌خشرا
کوردستان TV
100%


ده‌رهێنه‌ر و كامیرامانی كورد " ئارام سه‌ردار " به‌ هۆی كاره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی كه‌ بریتیبوو له‌ ئه‌نجامدانی كاری وێنه‌گرتن بۆ فیلمی " باشترین خه‌ڵات " له‌ وڵاتی سووریا خه‌ڵاتكرا .

له‌ ئه‌نجامی به‌شداریكردنییدا له‌ له‌ فێستیڤاڵێكی هونه‌ری كه‌ له‌ وڵاتی سووریا به‌ێوه‌چوو ، فیلمی " باشترین خه‌لات " كه‌ هونه‌رمه‌ند " واحید كفری " كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه‌ و كاری وێنه‌گرتنی له‌ لایه‌ن " ئارام سه‌ردار " ئه‌نجامدراوه‌ ، له‌ نێو سه‌رجه‌م فیلمه‌ به‌شداربووه‌كاندا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا و بوو به‌ خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین كامێرا و وێنه‌گر .

ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه‌ " واحید كفری " ئاشكرایده‌كات  كه‌ ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتنی فیلمه‌ به‌شداره‌كانی فێستیڤاڵی B_ART له‌ سووریا راگه‌یه‌ندرا ، وتیشی فیلمی " باشترین خه‌ڵات " یه‌كێك بوو له‌ فیلمه‌ سه‌ركه‌وتووه‌ خه‌ڵاتكراوه‌كان و خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گر و كامێرای پێ به‌خشرا كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ وێنه‌گری كورد " ئارام سه‌ردار " .

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی وشه‌ ، دوای به‌رده‌وامبوونی بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ، دوێنێ شه‌و فێستیڤاڵه‌كه‌ كۆتایی پێهات و له‌ناو چه‌ندان فیلمی جیاواز له‌ وڵاتانی دنیاوه‌، فیلمه‌كه‌ی كفری كێبه‌ركێی خه‌ڵاته‌كانی كرد و خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گری پێ به‌خشرا .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.