دیبلۆماسێكی پێشووی ئێرانی رایده‌گه‌ێنێ، ته‌هران له رێگای به‌رهه‌م ساڵحه‌وه نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سعودیه ده‌كات.
هادی ئه‌فقه‌هی، دیبلۆماسی پێشووی ئێرانی له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی ئه‌لعاله‌م –ئێرانی رایگه‌یاندووه: محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌ر له‌گه‌یشتنی به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌ركۆماری عێراق بۆ ته‌هران، جه‌ختیكردۆته‌وه كه ئێران ئاماده‌یه دۆسییه‌كانی نێوانیان له‌گه‌ڵ سعودیه بكاته‌وه‌و به‌بێ ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كی كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ده‌شڵێت: دوور نییه كاتێك به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی سعودیه ده‌كات، نامه‌كه‌ی ئێران به‌و وڵاته بگه‌ێنێ، كه ته‌هران ئاماده‌یه له‌سه‌رمێزی گفتوگۆ دابنیشێت و په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان شانشینی عه‌ره‌بی سعودی و كۆماری ئیسلامی ئێران و ناوچه‌كه تاوتوێ بكات .
ئه‌فقه‌هی ، روونیشیكردۆته‌وه كه له‌ئێستادا به‌هۆی كوژرانی رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشوقچی، وڵاتی سعودیه له‌ژێر فشارێكی توند دایه‌و له‌هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به‌وه هه‌یه كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ دراوسێكانی چاره‌سه‌ر بكات.
برِیاره دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئێران به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی وڵاتی سعودیه بكات.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.