به‌تاوانی هه‌ڵگرتنی دوو تۆن ئاڵتوون بۆ قورخكردنی بازاڕی ئاڵتوون، وه‌حید مه‌زڵومین ناسراو به "سوڵتانی ئاڵتوون" و محه‌مه‌د ئیسماعیل قاسمی كه وه‌ك هاریكاری ناسراوه له شاری تاران پایته‌ختی ئێران، له‌سێداره‌دران.
ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاوتكرده‌وه، مه‌زڵومین و قاسمی كه له لایه‌ن دادگاوه به تاوانی "نانه‌وه‌ی خراپه‌كاری له‌سه‌ر رووی زه‌وی" سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركرابوو، ده‌مه‌و به‌یانی له تاران له‌سێداره‌دران.
مه‌زڵومین به هۆی عه‌مباركردنی دوو تۆن ئاڵتوون (نزیكه‌ی 250 هه‌زار پارچه) و به تۆمه‌تی قۆرخكردنی بازاڕی دراو و ئاڵتوونی ئێران له چواری ته‌مووزدا ده‌ستگیركرا و به‌تاوانی "دروستكردنی تۆڕی گه‌نده‌ڵی بۆ تێكدانی سیستمی ئابووریی، به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و تۆڕه و نانه‌وه‌ی خراپه‌كاری له ئه‌نجامدانی كاری پاره و دراوی بێ مۆڵه‌ت به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا" له لایه‌ن دادگاوه بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د ئیسماعیل قاسمی كه وه‌ك هاریكاری مه‌زڵومین ناسراوه، به‌تاوانی "ئه‌ندامی چه‌ته و تێكدانی سیستمی دارایی و ئابووریی وڵات له‌ڕێگه‌ی كاری نایاسایی و خراپه‌كار" بریاری مردنی بۆ ده‌ركرا.
سزای هه‌ردوو تاوانباره‌كه له 21ی تشرینی یه‌كه‌مدا له لایه‌ن دادگای باڵای ئێرانه‌وه په‌سه‌ندكرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.