شه‌وی رابردوو له‌میوانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕی 12 له‌خولی ئیتاڵیادا یانه‌ى ئه‌ی سی میلان له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا میوانداری یۆڤانتۆسی كرد
لەخولی تۆپی پێی ئیتاڵیا یانەى یۆڤانتۆس بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەى ئەى سی میلانی بردەوە
لە درێژەى یارییەکانی هەفتەى دوانزەى خولی ئیتاڵیا یانەى میلان لە یاریگاى خۆی میوانداری یانەى یۆڤانتۆسی کرد
یۆڤانتۆس سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر میلان تۆمار كرد به‌ئه‌نجامی دووگۆلی بێ وه‌لام ، گۆله‌كانى یۆڤی هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان ماریۆ ماندزۆکیچ و رۆنالدۆ له‌خوله‌كه‌كانى 8 ، 81 تۆماریان كرد
لەخولەکی 41ی تایمى یه‌كه‌می یاریه‌كه لێدانێکی سزا بۆ میلان هەژمارکرا بەڵام هیگواین نەیتوانی گۆڵی پێ تۆماربکات
به‌م ئه‌نجامه‌ش كهیۆڤانتۆس به‌دووگۆلی بێ وه‌لام سه‌ركه‌وتنى تۆمار كرد به‌سه‌ر میلان ، یانه‌ى ناوبراو کۆی خاڵەکانی بۆ 34 خاڵ بەرزکردەوەو له‌پێشه‌نگی دێت ، میلانیش بە 21 خاڵ لەپلەى پێنجەمی ریزبەندی دەبینرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.