ێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە رۆژی سێشەممەوە دادەبەزن و بارستە هەوایەکی فێنک ڕوو لە ناوچەکە بکەن، هەروەها کۆتایی ئەم مانگە ئەگەری نمەباران هەیە.
شاڵاو هەڵمەت شارەزا لە بواری کەشناسی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە چەند رۆژی ڕابردوو و ئەمڕۆش کاتییە و لە رۆژی سێشەممەوە دوو بۆ سێ پلە گەرما دادەبەزێت.
ئاشکرای کرد کە لە گەرمیان و ناوچە گەرمەکانی دیکەی هەرێم گەرمای ئێستا تا سبەی بەردەوام دەبێت و لە ناوچەکانی دیکە لە سبەینێوە بای شەماڵ دەیان گرێتەوە.
شارەزاکەی کەشناسی دەڵێت، ئەمە کۆتا گەرمابوو چیدیکە پلەکانی گەرما ناگەنەوە ئەو ئاستەی ئێستا، هەروەها گوتیشی لە هەندێک ناوچە لە کۆتایی ئەم مانگە نمەباران و هەوروبروسکە دەبینن.
شاڵاو هەڵمەت لە بارەی گەرمای ئەمساڵەوە دەڵێت، شەپۆلی گەرما کەم بووە و ئەوەی ئەم دواییانەش ناچێتە قاڵبی شەپۆلەوە، چونکە بەهۆی شێی بەرزەوە پلەکانی گەرما کەمێک بەرزبووەتەوە، بەڵام لای هاووڵاتییان هەستی گەرمای زیاد کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.