ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 23ی ئاب، وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه پاره‌ی هاوپه‌یمانان بۆ مانگی 7ی 2026 خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌ت و دابەش دەكرێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستاندا هاتووه، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی (7) خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.
ئه‌وه‌ش هاتووه: بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داوە بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە.
بۆ ئەم مەبەستە رۆژی دووشەممە بەرواری 24ی ئابی 2026 دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.