Erbil 31°C یەکشەممە 23 ئاب 17:03

خەبات.. تەرمی دووەم گەشتیار لە ڕووباری زێی گەورە دۆزرایەوە

100%

ئەمڕۆ یەکشەممە، تەرمی دوو گەشتیار لە ڕووباری زێی گەورە لە قەزای خەبات دۆزرانەوە کە لە ڕۆژی هەینییەوە لەو ڕووبارەدا خنکابوون.

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی هەینی 21ـی ئاب، چەند گەشتیارێکی عەرەب کە دانیشتووی شاری هەولێرن، بە مەبەستی مەلەکردن سەردانی ڕووباری زێی گەورەیان لە سنووری قەزای خەبات کردبوو، بەڵام بەهۆی نەشارەزاییان لە شوێنەکە، دوو لەو گەشتیارانە خنکان.

مەروان زراری، بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستیی سارێژ بە سالار نامیق پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی یەکێک لەو دوو گەشتیارەی لە ڕووباری زێی گەورە خنکابوون، دۆزرایەوە. کەمێك پێش ئێستا توانرا تەرمی دووەمیش بدۆزرێتەوە.

بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستیی سارێژ ئاماژەی بەوە کرد، تەرمی  گەشتیارەکە گەیشتووەتە بنکەکەیان و دوای ئەنجامدانی پشکنینی سەرەتایی، ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.