Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:03

لیژنەی چاودێریکردنی کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ یەکشەممە  11 ى 11 ى 2018 ، لیژنەی چاودێریکردنی کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت کە وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ پێکھاتوون لە ئەبوزەبی کۆدەبێتەوە.

زانراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت تاوتوێ دەکرێت، ھەروەھا خستنەڕووی نەوتی زیاتر بۆ بازاڕەکان یان کەمکردنەوەی، بەوردی ھەڵدەسەنگێندرێت.

لیژنەی چاودێریکردنی کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت لە کوێت، رووسیا، عومان، ڤێنیزوێلا و جەزائر پێکھاتووە.

لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧دا، رێکخراوی ئۆپێک لەگەڵ بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ بە سەرکردایەتی رووسیا، لەسەر کەمکردنەوەی یەک ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا رێککەوتبوون کە دواتر لە مانگی تەمووزی رابردووەوە بۆ یەک ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار بەرمیل رۆژێکدا کەمکرایەوە، رێککەوتنەکەش لە مانگی کانوونی یەکەمی داھاتوودا، کۆتایی پێ دێت.

ھەفتەی رابردوو وەزیری نەوتی کوێت، بەخیت رەشیدی رایگەیاندبوو کە لە کۆبوونەوەکەدا، پێویستی خستنەڕووی نەوتی زیاتر بۆ بازاڕەکان بەوردی ھەڵدەسنێگێندرێت. 

رۆژی چوارشەممەی رابردوو ئاژانسی ھەواڵیی (TASS)ی رووسی بڵاویکردبوویەوە، سعوودیە و رووسیا لەبارەی ئەگەری کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوتی خاو لە ساڵی ٢٠١٩دا، گفتوگۆ دەکەن.

لەئێستادا نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا لە دەورووبەری ٧٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە میانی ئەمساڵدا بەرزترین ئاستی تۆمارکردبوو و گەیشتبوویە ٨٦ دۆلار.

سه‌رچاوه‌ -  AA
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز


 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.